لە ئاهەنگێكی پارتەكەی ڕاوێژكاری ئەڵمانیادا كچان “بێهۆشكەری دەستدرێژیكردن”یان ‏دراوەتێ!‏

پۆلیسی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە ڕاست و دروستیی سکاڵای هەشت ژن دەستپێکردووە، کە باس لە ژەهراویکردنیان دەکەن لە ئاهەنگی حزبی سۆشیاڵ دیموکراتی ئەڵمانیادا.

ڕۆژنامەی ‏Tagesspiegelی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەو ژنانە باس لەوە دەکەن کە بە ماددەی “بێهۆشکەری دەستدرێژیکردن” ژەهراویکراون، لە ئاهەنگی پەرلەمانیی پارتی سۆشیان دیموکراتی ئەڵمانیادا، کە ئولاف شۆڵتسی ڕاوێژکاری وڵاتەکەش تێیدا ئامادەبووە.

چالاکییەکە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، نزیکەی هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون، لەوانەش پەرلەمانتاران و کارمەندانی بۆندستاگ و بازنەکانی هەڵبژاردن.

سەرۆکی پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی ئەڵمانیا ماتیاس مارتن، لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانتارانی حزبەکە دەڵێت، پێدانی ماددەی بێهۆشکەر لە ئاهەنگەکەدا بەڕوونی دیارە، “ئێمە لەوبارەیەوە بەخێرایی پۆلیسی بۆندستاگمان ئاگادارکردووەتەوە”.

زاراوەی “بێهۆشکەری دەستدرێژی” بۆ ماددەی ‏K.-o.-Tropfen بەکاردێت، ئەو کەسانە بەکاریدەهێنن کە دەستدرێژی ئەنجامدەدەن بەرلە دەستدرێژیکردنە سەر قوربانییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share