هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە نۆرەی دڵ لەناو گەنجاندا چییە؟ زانایان وەڵامدەدەنەوە

بەشێکی زۆر لە خەڵک پرسیار لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوونی گەنجان بە نۆرەی دڵ دەکەن کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە جیهاندا.

لە جیهاندا کێشەکانی دڵ، نۆبەی دڵ، وەستانی دڵ و کێشەکانی خوێن بەگشتی زۆرترین نیگەرانییان لای پسپۆڕانی پزیشکی دروستکردووە، لەگەڵئەوەشدا لەم دواییانەدا ژمارەی زۆری توشبوونی گەنجان بە نۆبەی دڵ تۆماردەکرێن و ئەمەش نیگەرانییەکانی زیاترکردووە.

تائێستا پزیشکان و پسپۆڕانی بوارەکە نەیانتوانییوە بەدیاریکراوی هۆکاری توشبوون بە نۆبەی دڵ بەگشتی و لەناو گەنجاندا بەتایبەتی دەستنیشانبكەن.

لەوبارەیەوە ژمارەیەک هۆکار وەک پاڵنەر بۆ توشبوون بەو حاڵەتە دیاریکراون. لەوبارەیەوە دکتۆر سودهێر پیلای ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت، نۆبەی دڵ و هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ بەهۆی نەگەیشتنی تەواوی خوێن بە دڵ و تۆپەڵبوونی خوێن لە بۆرییەکانی خوێن دروستدەبێت.

دەکرێت کەڵەکەبوونی پەڕەکەکانی خوێن لە بۆرییەکانی خوێن و کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ هۆکارەکانی توشبوون بە نۆبەی دڵ بن.

زۆرینەی حاڵەتەکانی نۆبەی دڵ دەکرێت ببنەهۆی گیانلەدەستدان، یان پێویستییان بە چاودێریی پزیشکیی ورد هەبێت.

لەگەڵئەوەشدا نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن لەناویاندا نۆبەی دڵ واباوە کەسانی بەتەمەن تووشیان دەبن، بەڵام لەمساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆری گەنجان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و نۆبەی دڵ بەتایبەتی بوون.

پسپۆڕان دەڵێن، شێوازی ژیان، سیستمی خۆراک، ڕاهێنان و کەمکردنەوەی نیگەرانی و دوودڵییەکان دەکرێت کاریگەرییان هەبێت لەسەر ئەگەرەکانی توشبوون بەو حاڵەتە.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە چین دوو هەفتە پاش وەرگرتنی پۆستەكەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە پەنجشیرەوە هۆشداری دەدرێت.. ڕوبەڕوبوونەوەكان دەبنە جەنگی باندەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share