ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی وردەکاری گرێبەستی نێوان یانەی بەرشلۆنە و ئەنتوان گریزمانی بڵاوکردەوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بۆندی نێوان گریزمانی فەرەنسی و سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو بە جۆرێک واژووکراوە، تاوەکو وەرزی 2023-2024 زیاتر لە 95 ملیۆن یورۆ پاداشتی بۆ تەرخانکراوە.
بەپێی سەرچاوەکە، هێرشبەرەکەی فەرەنسا بەرامبەر واژووکردنی بۆند لەگەڵ بارسا بڕی پێنج ملیۆن یورۆ پاداشتی وەرگرتووە، ئەگەر لەم وەرزە بەردەوامبووایە دەیتوانی حەوت ملیۆنی دیکە بەدەستبهێنێت.
پاداشتەکان ئەمانەبوون:
6.5 ملیۆن یورۆ – وەرزی 2022-2023
6.5 ملیۆن یورۆ – وەرزی 2023-2024
1 ملیۆن یورۆ – ئەگەر باڵۆندۆر بەدەستبهێنێت
750 هەزار یورۆ – ئەگەر خەڵاتی “زە بێست” و باشترینی ئەوروپا بەدەستبهێنێت
500 هەزار یورۆ – گەیشتن بە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ
1 ملیۆن یورۆ – گەیشتن بە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ
1.5 ملیۆن یورۆ – گەیشتن بە نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ
2 ملیۆن یورۆ – گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ
2 ملیۆن یورۆ – بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ
3.75 ملیۆن یورۆ – بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ
2.5 ملیۆن یورۆ – بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و کۆپا دێل رێ
4 ملیۆن یورۆ – بردنەوەی سێ ناسناوە گەورەکە
چەندین پاداشتی دیکە، تایبەت بە گۆڵ و ئەسیست و دروستکردنی کاریگەری لەنێو یاریگا.