(ڤیدیۆ) ئیسپانیا سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، هەینی یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر سویسرا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە گازپرۆم ئارینا لە ڕوسیا یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا ئەنجامدا، یارییەکە لە 90 خولەکی یاساییدا بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئیسپانیا لە خولەکی هەشت لەلایەن دێنیس زەکەریا بەهەڵە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 68 لەلایەن شێردان شاکیرییەوە تۆمارکرا.

سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی 77 ڕیمۆ فریلێری یاریزانی سویسرا بەکارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە، بەڵام سورپۆشەکان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە کاتە زیادکراوەکان.

لە کاتەدا زیادکراوەکاندا، دوو هەڵبژاردەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات، بۆیە بەناچاری پەنا بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە برا.

بە لێدانی یەکلاکەرەوە، ئیسپانیا بە ئەنجامی (3-1) بردنەوەی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیسپانیا بووە یەکەمین هەڵبژاردە سەرکەوتن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی براوەی یاری نێوان ئیتاڵیا و بەلجیکا دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان: لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگریمان لە حەوت کردەوەی تیرۆریستی کردووە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: جیهان بە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆنادا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share