(فەرمی) توخێل بۆ 18 مانگ پەیوەندی بە چێڵسی-یەوە کرد

توخێل ڕاهێنەری ژمارە 13یە لە سەردەمی ئەبرامۆڤیچ پەیوەندی بە چێڵسی-یەوە دەکات

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەمشەو، سێشەممە بەفەرمی تۆماس توخێلی ئەڵمانی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە ناساند.

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە و شکستی چێڵسی لە پلەی نۆیەمی یانەکانی پریمەرلیگ و دوورکەوتنەوەی بە 11 خاڵ لە مانچستەر یونایتدی پێشەنگی ڕیزبەندی، ئیدارەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ فرانک لامپاردی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە.

پاش ڕۆژێک لەو بڕیارە، ئەمڕۆ سێشەممە بۆندیان لەگەڵ تۆماس توخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانت جێرمان واژووکرد.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە بە ماڵپەڕی بلوزی ڕاگەیاندووە، ” ڕێزم بۆ لامپارد و ماندوبوونی هەیە، بەڵام بە پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ یانە نوێیەکەم، سوپاسی چێڵسی دەکەم کە متمانەیان پێبەخشیم، سوپاسیان دەکەم کە منیان کردە بەشێک لە مێژووی یانەکە”.

مارینا گرانۆڤیسکایای بەڕێوبەری یانە ڕایگەیاندووە، “ئاسان نییە لە نیوەی وەرزدا ڕاهێنەر بگۆڕیت، بەڵام خۆشحاڵین کە توانیمان تۆماس توخێل دابین بکەین کە یەکێکە لە باشترینەکانی ئەوروپا، هێشتا کارێکی زۆری لەبەردەمدا ماوە، ئەم وەرزە و وەرزەکانی داهاتووش، بەخێرهاتنی دەکەین”.

توخێل لە یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی یانەی چێڵسی

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن یانە شینە لەندەنیەکەوە بڵاوکراوەتەوە، بۆندی توخێل بۆ ماوەی 18 مانگە، لە دوای ئەو وادەیە بەپێی ئەنجامەکان بۆندێکی نوێ لە نێوان جەمسەرەکان واژوودەکرێت.

توخێل ڕاهێنەری ژمارە 13یە لە سەردەمی خاوەنداریەتی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ دوای ڕاهێنەران، کلاودیۆ ڕانێری، جوزێ مۆرینیۆ، ئەفرام گرانت، فیلیپی سکۆلاری، گوس هیدینگ، کارلۆ ئەنچلۆتی، ئەندرێ ڤیلاش بواش، ڕۆبێرتۆ دی ماتیۆ، ڕافا بینیتێز، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ماوریزیۆ ساری، فرانک لامپارد.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد: ئەمجارە دەتوانین بەئاسانی پشكی هەرێم تێبپەڕێنین

بابەتی دواتر

یەکەمین ڕاهێنانی توخێل لە یانەی چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share