ئایا ڕیاڵ مەدرید یاریزانی تر دەكڕێت؟

فلۆرینتینۆ پیرێز سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، بەو پێكهاتەیەی هەیانە، پێویستیان بە یاریزانی نوێ نییە.

پاش بەدەستهێنانی ناسناوی جامی سوپەری ئەوروپا، پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید دوپاتیكردەوە كە ئەوان پێویستیان بە یاریزانی نوێ نییە.

وتیشی: پێكهاتەكەمان بە دوو یاریزان بەهێزكردۆتەوە كە ئەوانیش رۆدیگێر و چوامینین.

ئاماژەی بەوەشدا كە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید داخراوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید وەرزی ڕابردوو ناسناوەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا و خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگی بەدەستهێناوە.

ئەم وەرزەش بە بەدەستهێنانی ناسناوی جامی سوپەری ئەوروپا دەستی بە ئامادەكارییەكان كرد.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی دوای ناسناوی سوپەری ئەوروپا

بابەتی دواتر

ئۆبامیانگ یان دیپای، یەكێكیان دەبێت بڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات. گرێبەستی مباپێ…
Total
0
Share