بۆ یەكەمجار حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی ھایدرۆپاوەری دروستكرد (بەرهەمهێنانی كارەبا بە ئاو)، بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ بكەوێتە كار.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە، “پڕۆژەی ھایدرۆپاوەری دێرەلوک، لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە”.
وەزارەتی كارەبا پڕۆژەكەی بە “یەکەم پرۆژەی دروستکراوی حکومەتی هەرێم کە بە وزەی ئاو کارەبا بەرهەمدەهێنێت”، وەسفكردووە، توانای بەرهەمهێنانی 30 مێگاوات کارەبای هەیە.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، وێستگەکە بەتێچوویەکی کەم کارەبا بەرهەمدەهێنێت، وێستگەیەکی ژینگەپارێز و درێژخایەنە.