ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی تر له‌لایه‌ن تاوانباران و كه‌سانی دیكەوە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت.
لە پەیامێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ئاماژەی بەوەكردووە، “به‌مدواییه چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی، دوور له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕوویانداوه، كه ئه‌مجاره‌ش كچان و ژنان كراونه‌ته ئامانج”.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، “دیسان تاوانباران سنووره‌كانی یاساكان و ئیتیكیان به‌زاند، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی قوربانییان ده‌كه‌ن بۆ سووكایه‌تیكردن و ئابڕووبردنیان، كە ئەوەش مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی تر له‌لایه‌ن تاوانباران و كه‌سانی نه‌فسنزمه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێندرێت”.
ئەنجومەنەكەی خانمان پێشیوایە ئەو هەڕەشانە “كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه هه‌یه و ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ئاسه‌واری نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.”
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به نووسراوی فه‌رمی له ڕێگه‌ی داواکاری گشتی سكاڵامان له دژی تاوانباران تۆماركردووه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و فه‌وزایه ده‌كه‌ین، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ژنان و كچانی به‌ئامانجگرتوو”.
تایبەت بە كەیسێك، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بە كەیسەكەی “گۆڤەند” ناسراوە، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان دەڵێت، “به‌داخه‌وه به‌مدواییه له یه‌كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه ناچاركران قسه و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان بڵێن، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان، كه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت”.
ئەنجومەنەكە نیگەیانە لەوەی “له بری لایه‌نه ئیجابییه‌كانی، خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر دواڕۆژی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دروستده‌كات و هۆكاره بۆ دابڕانی تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه، نه‌ك بۆ سوودوه‌رگرتن له باشییه‌كانی”.
جەختیشی كردووەتەوە، “له به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامین و هاوكار و هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوەندیداره‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، تا بیاندۆزینه‌وه و ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ین”.