شەڕ لە نێوان ژمارەیەک راوچی و هێزەکانی پۆلیسی دارستان دروستبوو

ئەمشەو لەسەر چیای زمناکۆ لە دەربەندیخان شەڕ لە نێوان هێزێکی پۆلیسی دارستان و ژمارەیەک راوچی دروستبووە و تا ئێستا بەردەوامە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستییەوە، “ئەمشەو لەسەر چیای زمناکۆ شەڕ لە نێوان هێزێکی پۆلیسی دارستان و ژمارەیەک راوچی دروستبوو و شەڕە تەقە لە نێوانیاندا ڕوویدا و تا ئێستاش بەردەوامە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، “تا ئێستا دوو کارمەندی سەر بە هێزەکانی پۆلیسی دارستان برینداربوون.
ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس چوونەتە شوێنەکە بە مەبەستی بە هاناوەچوونی هێزەکانی پۆلیسی دارستان”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە…
Total
0
Share