ئامانجی ئیخوان موسلیمین چییە؟.. دوو میلیشیای لیبیا بە تانك و تۆپ شەڕدەكەن

ئەمڕۆ هەینی، دوو ملیشیای لیبی بە تانك و تۆپ شەڕیان بەرامبەر بە یەكتر دەستپێكردەوە و لە گەڕەكێكی پڕ لە دانیشتوواندا بە هەڕەمەكی تەقەدەكرێت. چاودێرانیش باس لە ئامانجێكی ئیخوان دەكەن كە دەیەوێت لەڕێگەی دروستكردنی نائارامییەوە پێیبگات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شەڕەكە لەنێوان میلیشیای 444 و میلیشیای غنێوەدا سەریهەڵداوە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەردوولا بە تانك و تۆپ و چەندین جۆری چەكی مامناوەند هێرشیان لەدژی یەكتر دەستپێكردووە.

نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە شەڕەكە هاتووەتەدەنگ و داوادەكات دەستبەجێ شەڕەكە ڕابگرن و نیگەرانە لەوەی شەڕ براوەتە ناو گەڕەكەكان، بەتایبەت گەڕەكی سەڵاحەدین كە یەكێكە لە چڕترین گەڕەكەكانی تەڕابلوسی پایتەختی لیبیا.

نێردەی هەمیشەیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لیبیا، داوادەكات بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێبكرێن و میلیشیاكان لە چەك دابماڵدرێن و دەستبەسەر چەكەكانیاندا بگیرێت و چەكدارەكانیان دووربخرێنەوە، لە قۆناغی دواتریشدا ئەندامانی ئەو میلیشایانە بخرێنە ڕیزەكانی هێزە فەرمییەكانی دەوڵەتەوە.

لە لیبیا ماوەیەكە شەڕ لەنێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئیخوان موسلمین و گروپەكانی تردا دروستبووە، لە شەڕەكەی ئەمڕۆشدا میلیشیای غنێوە كە سەر بە ئیخوانە، سەربازگەی میلیشیای 444ی لە تەڕابلوس كۆنترۆڵكرد.

چاودێران باس لەوە دەكەن كە ئامانجی ئیخوان موسلیمین، دروستكردنی پشێویی ئەمنییە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی 24ی دیسەمبەری ئەمساڵ لەو وڵاتە ئەنجامنەدرێت، چونكە ئیخوان ترسی هەیە لەوەی هەڵبژاردنەكە هاوكێشەكان بگۆڕێت و بەوەش دەسەڵاتی خۆی لە لیبیا لەدەستبدات.

لە ساڵی 2011ەوە و دوای ڕووخاندنی حكومەتەكەی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیا، چەندین لایەن لەو وڵاتەدا بەشەڕهاتوون، یەكێك لە گەمەكەرە سەرەكییەكانی گۆڕەپانی سیاسی و سەربازیی لیبیا، ئیخوان موسلیمینە كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێت.

سەرەتای ساڵی 2011، بە خۆسووتاندنی كاسبكارێكی تونسی، شەپۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی چەندین وڵاتی عەرەبی گرتەوە، لەئەنجامی ئەوەشدا حكومەت و ڕژێمی ژمارەیەك وڵات ڕووخان، لەوانە تونس و میسر و لیبیا، تا ئێستاش شەڕ لە سوریا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ڕوسیا پلانێكی چەند سەدەیی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسی بەتۆمەتی دزی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
Total
0
Share