سەرۆكی ڕوسیا پلانێكی چەند سەدەیی ڕاگەیاند

ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، كاری لەپێشینەی وڵاتەكەی بۆ چەند سەدەی داهاتوو ڕاگەیاند كە تایبەتە بە ناوچەیەك.

لە وتەیەكدا لە دانیشتنی گشتیی كۆڕبەندی خۆرهەڵاتی ئابوریی ڕوسی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا ئاشكرایكرد كە كاری لەپێشینەی حكومەتی ڕوسیا، پەرەپێدانی ناوچەی خۆرهەڵاتی دووری ڕوسیایە.

پوتین ڕایگەیاند، “پەرەپێدانی ئەو ناوچەیە، كاری لەپێشینەی ڕوسیا دەبێت نەك بۆ ماوەی چەند دەیەیەك، بەڵكو بۆ چەندین سەدە”.

ڕوونیشیكردەوە كە كۆمەڵێك كار و پلان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچەیە دەخەنەڕوو بۆ ئەوەی پرۆژەی ئابوری و كاری بازرگانی لە دوورگەكانی كۆریل پەرەپیان پێبدرێت و گەشە بە ناوچەكە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. خاوەنکارێکی تورکی بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیس نەبێت کرێکارێک لە ‏سندوقەکەیدا دەگوازێتەوە

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە ئاژانسی (‏IHA‏)ی تورکی بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ‏کۆمپانیایەکی تورکی لە شاری ئەنتاڵیا، بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیسنەبێت،…
Total
0
Share