وەزیری بەرگریی بەریتانیا: چیتر ئەمریكا زلهێز نییە

بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، “چیتر ناتوانرێت ئەمریكا بە زلهێز ناوزەد بكرێت”.

هۆكاری وتەكەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا، دەگەڕێتەوە بۆ كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان و لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە داخۆ چوونەدەرەوە لە ئەفغانستان، هێزی بەریتانیا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر نیشاندەدات؟ بێن واڵاس ڕایگەیاندووە، “دیارە كە بەریتانیا زلهێز نییە، بەڵام ئەو زلهێزەش كە ئامادەنەبێت پابەندی هیچ شتێك ببێت، زلهێز نییە”، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەمریكا كە ئەفغانستان-ی بەجێهێشت.

وەزیری بەرگریی بەریتانیا لەدرێژەی وەڵامەكەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتیشی، “بێگومان ئەمریكا هێزێكی جیهانی نییە، بەڵكو ئێستا ئەو تەنها هێزێكی گەورەیە”.

بێن واڵاس باسی لە ئەركەكانی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی وڵاتەكەی لە دەربازكردنی فەرمانبەران و هاوبەشەكانیان لە ئەفغانستان كرد و وتی، “ئەركی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، دوورخستنەوەی كۆمەڵێك وەرگێڕی دیاریكراو و خێزانەكانیان بوون كە لەگەڵ هاوپەیماناندا كاریاندەكرد”.

بابەتی پێشتر

مۆریبا: شایەنی ئەوە نەبووم لە بەرشلۆنە پێیانکردم

بابەتی دواتر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە شەنگالیان بۆردوومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share