نەتەوە یەکگرتووەکان: هەژاری هەڕەشە لە کچان و ژنان دەکات

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، گەر هەنگاوەکانی گەشەپێدانی ژنان و کچان خێراتر نەکرێن تا ساڵ 2030 340 ملیۆنیان رووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەردە دەبنەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە رەوشی نوێی یەکسانی رەگەز و بەهێزکردنی خانمان بڵاویکردەوە،”ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەسەر ئاستی جیهان دواکەوتووە و ئەگەر بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە نەبینێت ئەوا لە ساڵی  2030دا 340 ملیۆن ژن و منداڵی کچ لە جیهاندا رووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەدەردا دەبنەوە”.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، “110 ملیۆن ژن و منداڵی کچ لەبەردەم مەترسییەکانی بێبەشبوونیاندان لە خوێندن”.

ئاشکراشیکرد، “لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی یەکسانی ڕەگەز و بەهێزبوونی خانمان، لە ساڵێکدا پێویستییان بە 360 ملیۆن دۆلار هاوکاری زیادە هەیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share