سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دانبەخۆداگرتن دەکات دوای کوشتنی زانا ئێرانییەکە

Antonio Guterres, UN High Commissioner for Refugees UNHCR at a Press Conference after 66th session of Excom. 9 October 2015. UN Photo / Jean-Marc Ferré

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە دەبێت دانبەخۆماندا بگرین لە کاردانەوەکانی دوای کوژرانی زانایەکی ئەتۆمیی ئێران.

فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “پێویستە دانبەخۆماندا بگرین دوای ڕوداوی تیرۆرکردنی زانای چەکی ئەتۆمیی ئێران لە ئێوارەی دوێنێ هەینی لە نزیک تاران”.

وتەبێژەکەی گۆتێرێس دەڵێت، “پێویستە ئاگاداری هەر کارێک بین کە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە زیاتر بکات”.

موحسین فەخریزادە، سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی بوو لە وەزارەتی بەرگری ئێران، ناوێک بوو لەناو 500 زانای جیهانی بواری ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم، ئێوارەی دوێنێ هەینی 27ی تشرینی دووەم، لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوبەڕووی ھێرشێک بووەوە و بەم ھۆیەوە گیانیلەدەستدا.

لە دوای ڕوداوەکە محەمەد جواد زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئەو زانا ئێرانییە لەلایەن ‘تیرۆریستانەوە’ کراوەتە ئامانج و ڕاشیگەیاند کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە کراوەتەسەر فەخریزادە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاھۆ لەبارەی ئەنجامدانی کوژرانی زانای ئەتۆمی ئێرانی، موحسین فەخریزادە وتی، “ڕۆژانی گرژ چاوەڕوانمان دەکات”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ئاشکرا کرد

بابەتی دواتر

نه‌خێر بۆ مباپێ .. هانده‌رانی ڕیاڵ داوای یاریزانێکی دیکه‌ ده‌که‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share