مۆریبا: شایەنی ئەوە نەبووم لە بەرشلۆنە پێیانکردم

یاریزانی لاوی ئیسپانی و پێشووی یانەی بەرشلۆنە، ئلیاکیس مۆریبا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە دەکات.

یاریزانە ئیسپانییە _ غینییەکە لە دواین ساتی گواستنەوەکانی هاوینی 2021، یانەی بەرشلۆنەی بەجێهیشت و پەیوەندی بە یانەی لایپزیکی ئەڵمانییەوە کرد.

لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، ” سوپاسگوزاری بەرشلۆنەم بۆ ئەو ئاستەی پێیگەیشتم، سوپاسی خۆشەویستیی هاندەران دەکەم، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان بێڕێزییان بەرامبەر کردم، بەڵام من ئەو کەسانە ناکەم بە پێوەر و بەرشلۆنە و هاندەرانی لە دڵدا دەپارێزم”.

هەروەها دەڵێت، ” درۆیەکی زۆریان بەناوی منەوە کرد، زۆریان لەبارەی هەڵوێستی منەوە بڵاوکردەوە گوایە ڕوویداوە و هیچ زانیارییەکیشیان دروست نەبوون، باشتربوو لە پێناو بەرشلۆنەدا بێدەنگی هەڵبژێرم، بەڵام هەمووتان دەزانن میدیاکان بە چ شێوەیەک پڕوپاگەندە و درۆ بەناوی یاریزانانەوە بڵاودەکەنەوە، دەمەوێت بزانم دواین مانگەکانم لە بەرشلۆنە ناخۆشترین بوو لە ژیانمدا، نامەی زۆر قێزەونم پێدەگەیشت، هەرگیز شایستەی ئەوە نەبووم”.

مۆریبا لە ساڵی 2019 تاوەکو 2021 لەپێکهاتەی دووەمی بارسا دەرکەوت، وەرزی ڕابردوو بۆ پێکهاتەی یەکەم بەرزکرایەوە، 29 یاری ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد، چوار گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساند.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد داوای سەرانەی یەک دەفتەری لە هاوڵاتییەک کردبوو

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: چیتر ئەمریكا زلهێز نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share