چوار فیدراسیۆنی وڵاتانی ئاسیا لەبارەی ئەنجامدانی مۆندیالی هەڵبژاردەکان هەر دوو ساڵ جارێک، ڕەزامەندییان دەربڕیوە.
ماوەی دوو وەرزە ئارسن ڤینگەر، ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئارسیناڵ بیرۆکەی سازکردنی جامی جیهانی بە دوو ساڵ جارێک خستووەتە بەردەم فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسانی (فیفا) نوسراویان ئاڕاستەی فیدراسیۆنی ناوخۆیی کیشوەرەکانی ئاسیا وئەوروپا و ئەمریکا کردووە.
تاریق پانجا، ڕۆژنامەنوسی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنەکانی وڵاتانی نیپاڵ، بەنگلادیش، سریلاندا و دورگەی ماڵدیڤ، سەرەڕای ئەوەی ئەندامی کارای فیفا نین، بەڵام ڕاستەوخۆ ڕەزامەندییان بەرامبەر پێشنیازەکە نیشانداوە.
https://twitter.com/tariqpanja/status/1433324294713528320
چەندین سەرچاوەی دیکە دووپاتیانکردووەتەوە، بۆچوونی فیدراسیۆنەکانی دیکەی کیشوەری ئاسیا، تەنانەت فیدراسیۆنی باڵای کیشوەرەکە بەهەمان شێوەیە، چونکە سازکردنی مۆندیال دوو ساڵ جارێک دەرفەتی زیاتر بە وڵاتە بچوکەکان دەدات چانسی ڕێخکستنی مسۆگەربکەن و ملیۆنان دۆلار قازانج بەدەستبهێنن.