ناپۆلی دوو گرێبەستی گەورەی یەکلایی کردووەتەوە

یانەی ناپۆلیی ئیتاڵی سەرکەوتوو بووە لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی جیۆڤانی سیمیۆنی و تانگوی ندۆمبێلی.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ئیدارەی یانەی ناپۆلی سەرکەوتوو بوون لە دانوستاندنەکانیان بۆ گواستنەوەی جیۆڤانی سیمیۆنیی هێرشبەری یانەی هیلاس ڤیرۆنا.

گرێبەستەکە بە تێچووی 3.5 ملیۆن یورۆ واژۆ دەکرێت، تەنها وردەکارییە یاساییەکان لە نێوان ناپۆلی و هیلاس ڤیرۆنا ماوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاوریلیۆ دی لاورێنتس نزیکبووەتەوە لە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی تانگوی ندۆمبێلی بە خواستن لە یانەی تۆتنهامەوە، هەروەها کیلۆر ناڤانس لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە.

ڕۆمانۆ ئاشکرای کردووە، لەم نزیکانەدا فابیان ڕویزی ناوەندکاری ئیسپانی لە ناپۆلییەوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە دەکات، ئەم گواستنەوەیەش دەرگا بەڕووی ناڤاس و ندۆمبێلی-دا دەکاتەوە تاوەکو درێسی شینی ئاسمانی لە خولی ئیتاڵیا بپۆشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share