لافاو لە نیویۆرك حەوت قوربانیی لێكەوتەوە

لانیكەم حەوت كەس بەهۆی لافاوی پاش بارانێكی بەهێز لە نیویۆرك گیانیان لەدەستدا، لەدوای باهۆزی “ئایدا” كە ناوچەكەی گرتووەتەوە.

كاسی هۆشول، حاكمی ویلایەتەكە باری لەناكاوی ڕاگەیاند دوای ئەوەی باهۆزی “ئایدا” لافاوی گەورەی لە شاری نیویۆرك دروستكرد.

هۆشول لە تویتێكدا هۆكاری ڕاگەیاندنی باری لەناكاوی بۆ هاریكاریكردنی دانیشتووانی زەرەرمەندی باهۆزەكە گەڕاندەوە.

لای خۆیەوە ئیدارەی نیشتمانی بۆ كەشوهەوا دۆخەكەی بە مەترسیدار ناوبرد و داوای لە دانیشتووان كرد خۆیان حەشاربدەن ئەگەر لە ناوچەی بەردەم مەترسی باهۆزەكەدان.

هاوكات چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی شەقامەكانی لە ناوچەكانی برۆكلین و كوینز بڵاوكردەوە، كە بەئاو داپۆشراوە و دەردەكەوێت جموجوڵ تیایدا ئاستەمە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە: ئێستا بێت یان دواتر مباپێ لە مەدریدە

بابەتی دواتر

نهێنییەک لەبارەی گریزمان و بەرشلۆنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share