پنتاگۆن: وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەر کار و ئەرکەکانی

بەگوێرەی ئەوەی پنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا لە زاری پزیشکەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا دەست بە ئەرکەکانی بکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە بەهۆی کێشەی میزڵدانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەیەکی واشنتن تۆمارکرا، دوای وەرگرتنی ئەو چارەسەرەی کە لەژێر بێهۆشکردنی گشتیدا بۆی کراوە، لە ئێستادا پزیشکەکان دەڵێن پێشبینی تەندروستییەکی باشی بۆ دەکەین.

پێشتر ئۆستن بەهۆی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە بەبێ ئەوەی کۆشکی سپی ئاگادار بکاتەوە، چەندین جار بۆ نەخۆشخانە گوازرابووەوە، بەڵام ئەمجارەیان سەرۆکایەتی ئەمریکا و کۆنگرێس لە بارودۆخی تەندروستی وەزیرەکە ئاگادارکرانەوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

سەرمایەدارە بریندارەكەی سلێمانی بۆ ئێستا دەدوێت

بابەتی دواتر

سودانی خۆی بۆ دوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئامادە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share