ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیای کردە دەرەوە و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش وەک یەکەم کەسایەتیی هەڵوێستی خۆی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کرد و لە کۆنگرە هاوبەشە رۆژنامەوانییەکەیاندا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، یان دەبێت ئۆکرانیا کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و لەگەڵ وڵاتەکەی رێکبکەوێت، یان کۆتایی بە پاڵپشتییەکانی بۆ ئەو وڵاتە دەهێنێت.
دواتر زلێنسکی ناڕەزایەتیی لە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ و دەنگ بەرزکردنەوەکەی راگەیاند.
لە یەکەم کاردانەوەکان بەرامبەر ئەو رووداوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا.
جەختیکردەوە، ئۆکرانیا قوربانیی شەڕە، ئەوەی هێرشبەرە رووسیا بووە.