داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە شەش ملیار دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 94 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و داهاتەكەی زیاتر بووە لە شەش ملیار دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئابدا كۆمپانیای سۆمۆ 94 ملیۆن و 660 هەزار و 239 بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و داهاتەكەشی شه‌ش ملیار و 533 ملیۆن و 142 هەزار دۆلار بووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەو بڕە نەوتەی كە بەرهەمهێنراوە لە مانگی ئابدا، 91 ملیۆن و 655 هەزار و 930 بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكراشیكردووە، ڕۆژانە سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و هەر بەرمیلێكیشی بە 69 دۆلار فرۆشتووە.

بابەتی پێشتر

زانایان ناوچه‌یه‌كی مردوویان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وی دۆزییه‌وه‌

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران موچەی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share