وەزارەتی پەروەردە: دەوامی ئەمساڵی خوێندن ئاسایی دەبێت

فەرمانی وەزاریی تایبەت بە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەرچوو و وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، لە 14ی ئەیلول دەستپێدەكات و دەوام بەشێوەی ئاسایی دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ فەرمانێكی وەزاریی تایبەت بە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2021/ 2022 دەركرد و دەڵێت، هەموو قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان (لۆکاڵ و بیانی و نێودەوڵەتی) لە (14ی 9ی 2021) دەستپێکی دەوامیان دەبێت.

دەشڵێت، “دەوامكردن بەشێوەی ئاسایی دەبێت لەگەڵ گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

ئەو بەخێوكارانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەیانەوێت خوێندكارەكانیان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن، دەتوانن هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو فۆڕم پڕبكەنەوە و خوێندكاران تەنها لەكاتی تاقیكردنەوەكان لە ناوەندەكانی خوێندن ئامادەبن، وەك ئەوەی لە فەرمانەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

حكومه‌تى عێراق: گروپێكمان ده‌ستگیركرد ده‌یویست هه‌ڵبژاردن ساخته‌بكات

بابەتی دواتر

زانایان ناوچه‌یه‌كی مردوویان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وی دۆزییه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share