عەلی حەمەساڵح لەبارەی داگیركردنی زەوییەوە: بە مۆری دژەتیرۆر و هاوكاریی بەڕێوەبەری ناحیە كراوە

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح په‌رله‌مانتارى كوردستان پۆستێكی له‌ هه‌ژمارى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كردووه‌ و تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ وته‌كانی سه‌باره‌ت به‌ داگیركردن و دابه‌شكردن و كڕین و فرۆشتنی زه‌وییه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كێكی سلێمانى، بێبنه‌ما نه‌بوون و ڕاستن.

له‌درێژه‌ی پۆسته‌كه‌ی فه‌یسبووكیدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ست ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاوكردبێته‌وه‌ یاخود به‌هه‌ڵه‌دا چووبێت و ده‌ڵێت، “نزیکەی 45 ھەزار پارچە زەوی لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر و فەرماندەیی گشتیی ھێزکانی پێشمەرگە (70)وه‌ داگیرکراون”.

ده‌زگاى دژه‌تیرۆر له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، “ئەم داگیرکارییە لەلایەن چەند کەسێکی نابەرپرسەوە ئەنجامدراوە”، به‌ڵام عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ڕایگه‌یاندووه‌، “ئەم کارە بە فۆڕم و مۆری دەزگاکه‌ کراوه‌ و نزیکەی 10 ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی و بەھاوکاریی بەڕێوه‌بەری ناحیە مەتر مەتر کراون و فرۆشراون”.

ده‌قی نووسینه‌كه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح:

وەڵامی دەزگای دژەتیرۆر و زۆر ڕاستی دیکە
ھەمیشە ھەوڵمداوە بە وردەکاریەوە کار لەسەر دۆسیەکان بکەم، ھەرگیز ئامانجی شکاندن و نیەتی سیاسیم نەبوە، بەڵکو ئامانجی من بەرگریە لە مافی گشتی.
لە وەڵامی نوسینێکی مندا لەبارەی داگیرکردنی نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە لایەن دەزگای دژە تیرۆرو فەرماندەیی گشتی ھێزکانی پێشمەرگە (٧٠). دەزگای دژە تیرۆر دەڵێ: بەمەبەست یان بەھەڵەداچون باسمان لەوە کردوە دەزگای دژە تیرۆر بەنایاسایی زەوی داگیرکردوە، بەھەڵەدا نەچوم و مەبەستم بوە، مەبەستەکەشم دژایەتی گەندەڵی بوە!
دەڵێن: ئەم داگیرکاریە لە لایەن چەند کەسێکی نابەرپرسەوە ئەنجامدراوە!!
بەڕێزان: ئەم کارە بە فۆڕمو مۆری دەزگاکەی ئێوە کراوە!(بەڵگەکان لەبەردەستن)
نزیکەی ١٠ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی و بەھاوکاری بەڕێوبەری ناحیە مەتر مەتر کراوەو فرۆشراوە! شوێنی باخچەو خزمەتگوزاری فرۆشراوەو بەھاکەی ٣٢٤ ملیۆن دۆلارە!
ئاخر دەزگای دژە تیرۆر و فرۆشتنی زەوی !!!!
ھەر دەزگای دژە تیرۆر نیە فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠، زیاتری کردووە..
ئێستا ئەم دوو دامەزراوەیە کە بە بەھای سەدان ملیۆن دۆلار زەویان داگیرکردوە گرفتیان بۆ ھەزاران خێزان دروستکردوە، ئەم زەویانە نە تاپۆو نەبەڵگەی فەرمی ھەیەو چەند دەستێکی کردوەو مۆڵەتی بینای نیە، خەریکە دەبێتە گرفتێکی گەورە!!! چارەنووسی ئەو خەڵکە چی دەبێت باجی ئەم داگیرکاریە بدات!! ئەوانەشی بایی سەدان ملیۆن دۆلار زەویان فرۆشتوە ھیچ!
نەک دەزگای دژە تیرۆر، ئیدارەی خۆجێی و حکومەتی ھەرێم و بڕیاربەدەستی حیزبیش لەم تاوانەدا بەشدارن..
شوێنی داگیرکاریەکان
ئاوباره‌، سەدان پارچە زەوی، دژە تیرۆر
ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به‌ هاوبه‌شى دژە تیرۆر و ھێزەکانی ٧٠
به‌رامبه‌ر وێستگەی كاره‌باكه‌ زیاتر له‌ ٥٠ دۆنم ( هێزەکانی ٧٠)
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (هێزکانی ٧٠) ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (دژە تیرۆر)
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ھێزەکانی ٧٠) زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (دژە تیرۆر)
کانى گۆمه‌ تا تانجه‌رۆ به‌ هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح)
‎خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)
‎خه‌لیفاوا (ه.ح) كه‌ زیاتر له‌ 100 پارچه‌ زه‌وى كراو‌ به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه
چەندین شوێنی بازرگانی فرۆشراوە..
تێبینی: لە نێو زەویەکانی ھێزەکانی ٧٠، ژمارەیەکی کەم دراوەتە کەسوکاری شەھیدانی داعش و کەمئەندامانی سەنگەر، کەس لاری لەمە نیە…
عەلی حەمە ساڵح

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەنزین كۆبووەوە و لەبارەی سیمكارتەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

حكومه‌تى عێراق: گروپێكمان ده‌ستگیركرد ده‌یویست هه‌ڵبژاردن ساخته‌بكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێكی گرنگی سلێمانی فراواندەكرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ پێشنیازی فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانییی…
Total
0
Share