هەرێمی كوردستان لەبەردەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادایە

كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە هەینییەوە پلەكانی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.

كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ پێشبینییەكانی بۆ پلەكانی گەرما بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە، “لە ڕۆژى هەینى پلەکانى گەرما نزمبوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆىەوە دەبینێت، جیاوازیى نزمبوونەوەكە لە نێوان (6-8) پلەى سیلیزى دەبێت بە بەروارد لەگەڵ ئەو چەند ڕۆژەى پێشووتر”.

كەشناسی پێشبینییەكانی پلەی گەرمای سەنتەری پارێزگاكانی بەمشێوەیە نووسیوە:

هەولێر لە نێوان (36-39) پلەى سیلیزى

سلێمانى لە نێوان (36-37) پلە

دهۆک لە نێوان (36-37)  پلە

کەرکوک لە نێوان (40-42) پلە

هەڵەبجە لە نێوان (37-39) پلەى سیلیزى

بەپێی پێشبینییەكان، “ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تاوەکو ڕۆژى سێشەممەی داهاتوو 7-9-2021 بەردەوامیى دەبێت، پاشان چەند پلەیەکى کەم ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات”.

بابەتی پێشتر

سه‌ره‌كیترین چه‌كدابینكه‌ری داعش ده‌ستگیركرا

بابەتی دواتر

ئەوەی ئەزمووندارانی بارسا نەیانکرد ئانسو فاتی کردی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share