ئەوەی ئەزمووندارانی بارسا نەیانکرد ئانسو فاتی کردی

یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی درێسی ژمارە (10)ی بەخشییە ئانسو فاتی، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی یاریزانە ئەزمووندارەکان ئەو ژمارەیەیان ڕەتکردەوە.

یانەی بەرشلۆنە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرایکرد، بۆ وەرزی (2021-2022) ئانسو فاتی درێسی ژمارە (10) دەپۆشێت، ئەو ژمارەیەی لە 2008-2009وە تایبەتبوو بە لیۆ مێسی، پێشتریش ئەستێرەکانی وەک ڕۆناڵدینیۆ، ڕیڤاڵدۆ، ڕۆماریۆ، جۆرج هاجی، جیۆڤانی و لیتمانین و ڕیکێلمی هەمان ژمارەیان پۆشیوە.

فاتی لە سەرەتاوە بە درێسی ژمارە 31ی بەرشلۆنەوە دەرکەوت، پاشان ژمارەکەی گۆڕی بۆ 22 و لەم وەرزەشدا یەکێک لە مێژووییترین ژمارەکان هەڵدەگرێت.

پێشتر سێرجیۆ ئەگوێرۆ، گریزمان، برەیزوایت و عوسمان دێمبیلی و چەندین ئەستێرەی ئەزموونداری دیکەی یانە کەتەلۆنییەکە، ڕەتیانکردەوە ژمارە ئەفسانەییەکەی لیۆ مێسی بپۆشن، چونکە بابەتەکە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە و فشارێکی توند دەخاتە سەر هەڵگرەکەی و لەلایەن میدیاکانەوە بە جێنشین وەسفدەکرێت، جێنشینیش دەبێت بەردەوام لە ئاستێکی باڵادابێت.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان لەبەردەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادایە

بابەتی دواتر

گرانبەهاترین ئەو بۆندانەی لە میرکاتۆی 2021 واژووکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share