پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی ئەو قەزایە تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “لەدرێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی ئەو قەزایە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لەئێستادا تۆمەتبار کە لەدایكبووی 2002ە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share