بە درۆن هێرشكرایە سەر ماڵی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك

لە چەمچەماڵ بە درۆن هێرشكرایە سەر ماڵی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك و دوو ئۆتۆمبێلی زیانیان بەركەوتووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

پێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون كاتژمێر 9:08 خولەكی ئەمشەو لە قەزای چەمچەماڵ بە درۆن هێرشكراوەتە سەر ماڵی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك و ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە كە دوو ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەنێو ماڵەكەیدا زیانیان بەركەوتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تا ئێستا ئاراستەی درۆنەكە نادیارە و هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچوونى سەرکردەکانى پەکەکە سەبارەت بە بڕیارەکانى کۆنگرە چییە؟

بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە و چەکدانان لەلایەن حزبەکەوە لەلایەن سەرکردەکانى پەکەکەوە رووندەکرێتەوە و موراد قەرەیلانیش مەرجەکانى چەکدانان رووندەکاتەوە. رۆژى…
Total
0
Share