نەناردنی غاز لە ئێرانەوە كارەبای عێراقی ماندووكردووە

وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق ئاشكرایكرد، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى هەناردەكردنی غاز لەلایەن‌ ئێرانه‌وه‌، عێراق پێنج هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌بای له‌ده‌ستداوه‌، دەشڵێت، نازانن هۆكاری نەناردنی غاز چییە.

ئه‌حمه‌د عه‌بادى، وته‌بێژی وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق ڕایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌ى نیشتمانیی كاره‌با ڕوبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كی له‌مێژینه‌ بووه‌تەوە،‌ كه‌ به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، ئه‌ویش كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕی غازى هاورده‌كراوه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق وتى، “هاورده‌كردنى غازى سروشتی له‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ 49 ملیۆن مه‌تر سێجاى ڕۆژانه‌وه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌شت ملیۆن مه‌تر سێجا، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با پێنج هه‌زار و 500 مێگاوات كه‌مببێته‌وه‌”.

به‌پێی وته‌ى ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌، هۆكاری نەناردنەكە نازانن، بەڵام وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى غازى سروشتی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى دابینكردنى سووته‌مه‌نیی جێگره‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هێرشكردنە سەر كاروانەكان زیانە بۆ عێراق <br>هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: کاروانە لۆجستییەكان لەلایەن عێراقییەكانەوە دەگوازرێنەوە

بابەتی دواتر

سه‌ره‌كیترین چه‌كدابینكه‌ری داعش ده‌ستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائانی گەیشتە بەغداد

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوای ڕۆژێك لە هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی، گەیشتە بەغداد. بەپێی هەواڵی میدیا…
Total
0
Share