داوا لە سەرۆك كۆمار دەكرێت لێكۆڵینەوە لە بڕوانامەی خوێندنی كازمی بكرێت

پەرلەمانتارێكی عێراق داوا لە سەرۆك كۆمار دەكات، لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لە بڕوانامەی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران.

محاسن خەیری دلێمی، پەرلەمانتاری عێراقە لە فراكسیۆنی سادیقون، لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆك كۆماری كردووە، دەڵێت، دوای دەركردنی مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیران لە 9/4/2020دا، دەركەوت سەرۆكایەتیی كۆمار لێكۆڵینەوەی نەكردووە لە بڕوانامەی خوێندنی ئامادەیی ناوبراو”.

پەرلەمانتارەكە ڕایگەیاندووە، بەپێی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە، كازمی لە تەمەنی 16 ساڵیدا قۆناغی ئامادەیی تەواوكردووە و لێكۆڵینەوەنەكردن لە بڕوانامەكەی بە پێشێلكردنی دەستوور ناودەبات.

محاسن دلێمی داوا لە سەرۆك كۆمار دەكات، لیژنەیەك لە سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و داواكاریی گشتی پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە بڕوانامەی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی سەرۆك وەزیران و تەمەنی لە كاتی تەواوكردنی ئەو قۆناغەی خوێندندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فایەق زێدان: سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەریی بەدیهاتووە

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن. فایەق…
Total
0
Share