هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵ، هاوردەكردنی مریشكی راگرت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە، هاوردەكردنی مریشك لە توركیا، رۆمانیا، نەمسا و بۆلیڤیاوە قەدەغەكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق جەختدەكاتەوە كە چەندین حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لەو وڵاتانە تۆماركراون و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەو پەلەوەرانەی لە بازاڕەكاندا هەن، سەرجەمیان پشكنینیان بۆ كراوە و دەركەوتووە مەترسییان لەسەر نییە”.

خوزاعی دووپاتیشیكردەوە كە “قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك، بە هیچ جۆرێك نابێتەهۆی بەرزبوونەوەی نەرخەكەی لە بازاڕدا و وەزارەتی كشتوكاڵ كار بۆ ئەو ئامانجە دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاکی: تیرۆریستێک بە شەهید تۆمارکراوە و مووچەی لەسەر وەرگیراوە

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی جێبەجێکردنی دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵیی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، نەوت، تەندروستی و شارەوانیی…
Total
0
Share