لە گوندی دوگشمانی ناحیەی تازە خورماتوو جەکدارانی داعش هێرشێکیان ئەنجامدا و ژمارەیەک لە ئاژەڵەکانی گوندەکەیان کوشت و ئۆتۆمبێلەکانیان سوتاند.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەکەرکوک ڕایگەیاند، هێرشەکەی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بووە و چوار ئۆتۆمبێل و سێ تراکتۆری گوندەکە و بەشێک لە خانووەکانی گوندەکەیان سوتاندووە و دەیان مانگا و مەڕیشیان کوشتووە.
ئەو هێرشەی ئەمڕۆ داعش لە گوندەکە ئەنجامیداوە تۆڵەی شەڕێکی دوو ساڵ لەمەوبەری خەڵکی گوندەکە بووە لەگەڵ چەکدارانی داعش و دوو چەکداری داعشیان کوشتووە.