ئامارە فەرمییەکان: 80%ی دانیشتووانی عێراق ئینتەرنێت بەکاردەهێنن

سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئامارێکی سەبارەت بە بەشداربووانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە عێراق خستەڕوو و بەوپێیە 80%ی دانیشتووانی عێراق بەشدارن لە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت.

عەلی موئەیەد لە کۆنگرەی ڕافیدەین-دا ڕایگەیاند، “39 ملیۆن بەکارهێنەری تۆرِەکانی پەیوەندیکردنمان هەیە، لەو ژمارەیەوە 80%ی بەکارهێنەری ئینتەرنێتن”.

وتیشی، “پێمانوانییە گەیشتبێتینە دۆخێکی نموونەیی، خزمەتگوزاریی 4g پێویستی بە گەیشتن بە هەندێک قۆناغی سەقامگیر هەیە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەدەستمانداوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانە لە بۆنە گەورە ئايينييةكاندا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دەوەستێت، “دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو کێشەیە تێپەڕێنێت.”

هەروەها عەلا جاسم سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێرسلینک ڕایگەیاند، کەرتی ئینتەرنێت لە 23 کۆمپانیای گەیاندن بەفەرمی لە وەزارەتی گەیاندنەوە دەگەیەندرێتە هاوڵاتییان “کە بەهەموو پێوانەیەک ئەو ژمارەیە کارەساتە، جگە لەوەی زیاتر لە 100 کۆمپانیای نافەرمی لەو بوارەدا بوونیان هەیە”.

بابەتی پێشتر

سێ برای کورد لەناو بیرێکدا خنکان

بابەتی دواتر

وێنە.. چەکدارانی داعش هێرشێکیان لەگوندێکی تازە خورماتوو ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆن كێربی داوای لێبوردن دەكات

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی داوای لێبوردنی كرد لەو لێدوانە هەڵەیەی گوایە واشنتن بەغدادی ئاگاداركردووەتەوە بەر…
Total
0
Share