تۆمەتبارانی دزینی ماتۆڕسكیلەكە دەستگیركران

هەردوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك دیمەنی دزینی ماتۆڕسكیلەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نارد، پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کە دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێک دەدزن لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ڕاسپێردرا کە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بكەن.

نوسینگەی ڕزگاریی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانیان زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران بەدەستبخەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ز.ع.ت.) لەدایکبوی 2000 و (ر.ش.ص.) لەدایکبوی 2000 دەستگیربکەن.

پۆلیسی سلێمانی ڕونیكردەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هەردوو تۆمەتبار لەبەردەم دادوەردا دانیان بە دزینی زیاتر لە (13) ماتۆڕسکیل لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانیدا ناوە، لەئێستاشدا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا هاوڵاتییەك، كە دانیشتووی گەڕەكی ئازادی-ی شاری سلێمانییە، ڤیدیۆیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نارد، كە لەڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە گیراوە و تیایدا دیمەنی دزینی ماتۆڕسكیلەكەی دەردەكەوێت.

هاوڵاتییەكە داوایكرد لایەنی پەیوەندیدار لێكۆڵینەوە بكات و تۆمەتباران دەستگیربكات.

بابەتی پێشتر

وێنە.. چەکدارانی داعش هێرشێکیان لەگوندێکی تازە خورماتوو ئەنجامدا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە ژمارە (7) پێشکەشی کریستیانۆ دەکات ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
Total
0
Share