دوێنێ دوو شاری هەرێم لە گەرمترین شارەکانی جیهان بوون

بەپێی ئامارەكانی ماڵپەڕی eldoradoweather-ی نێودەوڵەتی، كە تایبەتە بە كەشوهەوا و پلەكانی گەرما، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند شار و ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان لە هەرە گەرمترین شارەکانی جیهان بوون.

بەپێی ئامارەكانی ماڵپەرەکە، لە 15 گەرمترین شاری جیهان، هەردوو شاری خانەقین و کەرکوک لە ڕیزبەندییەکەدان و حەوت شاری عێراقی لەو 15 شارەدا هەن.

دوێنێ 30ی ئاب شاری خانەقین لە دوای شاری مەککەوە بە دووەم گەرمترین شاری جیهان تۆمارکراوە، لە شاری مەککە 50 پلەی سیلیزی تۆماركراوە و لە خانەقین 49.5 بووە.

هەر تایبەت بە دوێنێ، شاری ئەهواز لە ئێران لە پلەی سێیەمدا بووە بە 48.9 پلەی سەدی، شاری كەربەلاش لە عیراق لە پلەی چوارەمدا بووە بە تۆماركردنی 48.4 پلە، ماڵپەڕەكە پلەی گەرمیی هەستپێكراوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداشی لە پلەی پێنجەمدا ڕیزبەندكردووە بە تۆماركردنی 48.3 پلەی سەدی.

شارێكی دیكەی هەرێمی كوردستان كە لە ڕیزبەندییەكەدایە، خورماتووە، دوێنێ 47.8 پلەی سەدی تێدا تۆماركراوە و لە پلەی دەیەمدا دێت.

بابەتی پێشتر

یەكشەممەی داهاتوو نەخۆشخانەی ئاسا دووبارە دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس یاریزانێکی پێشووی گه‌ڕانده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share