لە سبەینێوە لە هەرێمی كوردستان 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە گەشتیاران دەستپێدەكات.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر بە نووسراوی رەسمی داوامان لە بانكی ناوەندیی عێراق و بانكی بازرگانی كرد كە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە هاوڵاتییان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكات.

راشیگەیاند، رەزامەندیی دراوە و بڕیارە لە سبەینێوە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران بەپێی ئەو میكانیزمەی دیاریكراوە دەستپێبكات و گەشتیاران دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت كراوە بە “دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان”

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە حەوتی خولی بەهارە بەڕێوەببات، تیایدا دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان تاووتوێ دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا،…
Total
0
Share