یەكشەممەی داهاتوو نەخۆشخانەی ئاسا دووبارە دەكرێتەوە

ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆ کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی ئاسا، نەخۆشخانەکە داخراوە، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی بودجە بۆ نەخۆشخانەکە تەرخانکراوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە.

دکتۆر شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “نەخۆشخانەکەمان یەکەمین نەخۆشخانەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا کرایەوە و لەماوەی تەنها 10 ڕۆژدا دروستکرا”.

لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە کۆرۆنا ژمارەیەک کارمەند و پزیشکی خۆبەخش کاردەکەن، ماوەی چەند مانگێکە ئەو پزیشک و کارمەندانە هیچ شایستەیەکیان پێنەدراوە و نەخۆشخانەکەش داخرابوو.

دکتۆر شەماڵ ڕایگەیاند، “هەرچەندە تەنها هۆکاری داخستنی نەخۆشخانەی ئاسا نەدانی شایستەکانی ئەو کارمەند و پزیشکانە نەبووە، چونکە لەماوەی ڕابردوودا کەمبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی داخستنی بووە، بەڵام ئێستا کە ژمارەی نەخۆشەکان زیادیکردووە و کەرتی تەندروستی پێویستی بە نەخۆشخانەکەیە، دەبوایە بکرایەتەوە”.

بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ دووشەممە داواکارییەکیان سەبارەت بە کردنەوەی نەخۆشخانەکە و پێویستییەکانی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە و بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی بودجەی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە تەرخانکراوە.

بەپێی وتەی دکتۆر شەماڵ جەبار یاوەر، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە و دەتوانن نەخۆش وەربگرن، هەر لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانیش تا کاتێک کۆرۆنا هەبێت نەخۆشخانەکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە، بودجەش بۆ سەرجەم کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە تەرخاندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆنی تێپەڕاند، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زنجیرەی دەلتا دەگەڕێتەوە. بەپێی بڵاوکراوەکانی…
Total
0
Share