دوای هەفتەیەك لە بۆردومانەكانی پێنجوێن و شارەزوور
توركیا و پەكەكە هیچیان لەبارەی بوونەقوربانیی گەریلاوە نەوتووە

دوای هەفتەیەك لە بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر چەند ناوچەیەكی پێنجوێن و شارەزوور لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستا نە توركیا، نە پەكەكە و هێزە كوردستانییەكانی دیكە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی بوونی قوربانی ئاشكرانەكردووە، بەتایبەت لە ڕیزەكانی گەریلا.

ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردەوە، لە چیای ئاسۆس و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان 28 پێگەی پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، ڤیدیۆی بۆردومانەكان و ژووری سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەكەیان بڵاوكردەوە، كە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی وڵاتەكە سەرپەرشتیی دەكرد.

لەگەڵ ئەوەی توركیا باسی لە بەئامانجگرتنی 28 پێگەی پەكەكەی كرد، بەڵام تا ئێستا و دوای هەفتەیەك لە بۆردومانەكان، ئاشكراینەكردووە چەند گەریلای پەكەكە بوونەتە قوربانی، لەكاتێكدا بەنزیكەیی ڕۆژانە وەزارەتەكە ئاماری قوربانییانی پەكەكە لە ئۆپەراسیۆنەكاندا بڵاودەكاتەوە.

ئەمە جگە لەوەی خودی پارتی كرێكارانی كوردستان و هیچ هێزێكی دیكەی كوردستانیش (باكوور و ڕۆژهەڵات)، لەبارەی بوونی قوربانییەوە هیچ زانیارییەكیان ئاشكرانەكردووە، تەنانەت یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان – یەرەكە، توركیای بەدرۆخستەوە كە باسی لە بوونی قوربانی لە ڕیزەكانیدا كردبوو.

یەرەكە ئەوكات لە ڕاگەیەندراوێكدا دووپاتیكردەوە، توركیا تەنها زەویی كشتوكاڵی و باخی جوتیاران و هاوڵاتییانی كردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەكەی قادیا.. پارتی دەڵێت بۆمبی پەكەكە بووە و پەكەكەش توركیا تۆمەتبار دەكات

بابەتی دواتر

یەكشەممەی داهاتوو نەخۆشخانەی ئاسا دووبارە دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغداد

بڕیارە رۆژی چوارشەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغداد و وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئامانجەكەی ئاشكرادەكات. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی…
Total
0
Share