بۆچی بەغداد نەیتوانی ئێس 300 بکڕێت؟

لە دوای مامەڵەی کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە ساڵی ڕابردوو هەوڵێک هەبوو کە حکومەتی عێراقیش بتوانێت ڤێرشنێک خوارتر لە سیستمە موشەکییەکەی دراوەتە دەست تورکیا بە دەستبهێنێت، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتووبێت.

تورکیا لەماوەی سێ ساڵدا توانی سیستمە موشەکییەکە لە ڕوسیا بکڕێت و تاقیشی بکاتەوە، بەڵام عێراق تەنها یەکجار لە ڕێگەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانەوە توانی باسی ئەم پرسە بکات.

ڕێگرییەکان چی بوون؟
ساغکردنەوەی هەر ئامێر و پێداویستییەکی سەربازیی ڕوسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پرسەیە کە ئەمریکا دژی دەوەستێت و لەدوای بەگوێ نەکردنی تورکیاش بۆ کڕینی ئێس 400 ی ڕوسی ئەمریکا چەند سزایەکی تورکیایدا لەوانە دەرکردنی لە بەرنامەی گەشەپێدانی فڕۆکەی جۆری ئێف 35.

بە بڕوای محەمەد البداوی، ئەندامی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق هۆکاری سەرەکی ئەوەی عێراق نەیتوانی ئێس 300 بكڕێت ئەمریکا بوو.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەمریکا بەبێ پێچ و پەنا ئاگاداری عێراقی کردووەتەوە ئەو خەیاڵە لەسەری دەربکات کە بیەوێت سیستمە موشەکییە ڕوسییەکە بهێنێتە خاکەکەیەوە.

پەرلەمانتارە شیعەکە وتویەتی، “ئەمریکا وەک ئەوەی بەیهێشت عێراق ببێتە خاوەنی سیستمی ئێس 300 هیچ بژاردەیەکی بۆ جێگرەوەی ئەم پرسە نەخستە ڕوو”.

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاشکراشیکردووە، وەزارەتی بەرگری عێراق چەندین گرێبەستی بۆ کڕینی چەک لەگەڵ وڵاتان هەیە، بەڵام هیچیان گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری نین.

سیستمی موشەکی ئێس 200

ڕوسیا تا ئێستا سێ ڤێرشنی لەو سیستمە موشەکییە دروستکردووە و ئێس 200 و ئێس 300 و ئێس 400 ، لە ئێستادا وڵاتێکی دراوسێی دیکەی عێراق کە ئێرانە دەیەوێت ئێس 300 بۆ پارێزگاری خاکەکەی لە روسیا بکڕێت.

بابەتی پێشتر

فەڕەنسا.. بەهۆی بۆمبەوە وێستگەیەكی شەمەندەفەر چۆڵكرا

بابەتی دواتر

ئیسرائیل گەشبینە سودان ئاشتی لەگەڵیدا ڕابگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share