سودانی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار لە مووچەی وەزیرەکان دەبڕێت و 20 باڵیۆزخانە دادەخات

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی دەیان باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بەهۆی نەبوونی هیچ عێراقییەک لەو وڵاتانە، هەروەها خەرجیی ساڵانەی باڵیۆزخانەکانی بە 200 ملیار دینار خەمڵاندووە.

لەگەڵ بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکاندا محەمەد شیاع سودانی هەوڵی کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی پلە تایبەتەکان دەدات کە بەپێی یاسایەکی تایبەت پێیاندراوە.

زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە تەنها لە یەک ساڵدا زیاتر لە 600 ئۆتۆمبێل بەناوی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکانەوە وەرگیراوە بەبێ گەڕاندنەوەیان بۆ حکومەت هەروەها ژمارەیەک بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی حوکم بووە بەرلە نزیکەی 20 ساڵ و نەگەڕێنراونەتەوە.

هەروەها پێداچوونەوە بۆ خەرجییەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە دەکرێت، کە تەنها مووچەکانیان دەگاتە سێ تریلیۆن دینار لە ساڵێکدا.

ئەم گۆرانکارییانەی سودانی ئەگەری هەیە رووبەڕووی ڕووبەڕووبوونەوەی سەختی بکاتەوە، بەهۆی دەستبردنی بۆ دۆسیە زۆر هەستیارەکان لەوانەش کەمکردنەوەی مووچە و ئیمتیازاتەکانی پلە باڵاکان.

میدیا عێراقییەکان باس لەوەدەکەن، کە باڵیۆزخانەی عێراق لە کینیا 30 کارمەندی هەیە لە کاتێکدا تەنها چوار هاوڵاتیی عێراقی لەو وڵاتە هەن.

هەروەها هەر وەزیرێک شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار وەردەگرێت مووچە بنەڕەتییەکەی چوار ملیۆن دینارە و دەرماڵەکانیان دوو ملیۆن و 500 هەزار دینارە، پەرلەمانتاران مووچەکانیان شەش ملیۆن و 800 هەزار دینارە، سێ سەرۆکەکەش 10، 11 و12 ملیۆن دینارە بەپێی بڕوانامە بە ڕیزبەندییەکەی.

بابەتی پێشتر

بەشی چوارەمی چاوپێکەوتنەکەى ڕۆناڵدۆ

بابەتی دواتر

وەزیری كار چەندین زانیاری لەبارەی دۆسیەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share