ئیسرائیل گەشبینە سودان ئاشتی لەگەڵیدا ڕابگەیەنێت

ئیسرائیل گەشبینیی خۆی نیشاندا بەوەی سودان بەمنزیكانە لەگەڵیدا ڕێكبكەوێت و ئاشتی ڕابگەیەنێت.

دوێنێ چوارشەممە، شاندێكی ئیسرائیل كە پێكهاتبوو لە نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆكوەزیران و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و چەند كاربەدەستێكی مۆساد، بە یاوەری شاندێكی گەورە ڕاوێژكارانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سەردانی خەرتوم-ی پایتەختی سودان-یان كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم، میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، “شاندەكەی ئیسرائیل كە سەردانی سودان-ی كردووە، گەشبینە بەمنزیكانە سودان ئاشتی بەرامبەر بە ئیسرائیل ڕابگەیەنێت و لەگەڵیدا ڕێكبكەوێت.”
دوێنێ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “هیواخوازم سودان بەخێرایی دان بە ئیسرائیل دا بنێت.
ڕۆژنامەی “یەدیعۆت ئەحرونۆت”ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، “پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا ڕێككەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و سودان دا ڕابگەیەنێت.
دوێنێ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم، ئۆفیر ئەكونیس، وەزیری هاوئاهەنگیی هەرێمیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “پێشبینی دەكەم ئەمریكا بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، ڕێككەوتنی وڵاتێكی تر لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكبخات، سەرچاوەكانم وام پێدەڵێن.”
بابەتی پێشتر

بۆچی بەغداد نەیتوانی ئێس 300 بکڕێت؟

بابەتی دواتر

ئایا ئێران و ڕوسیا دەتوانن دەست لە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا وەردەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لێپرسراوی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزیری پلاندانان داوای كرد، پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانی نەتەوەیەكگرتووەكان فراوانتر…
Total
0
Share