بەنزینەكەی بەغداد بۆ هەموو بەنزینخانەكان نییە و نرخەكەشی 650 دینار نابێت

ئەو بەنزینەی بڕیارە حكومەتی ناوەند بینێرێتە هەرێمی كوردستان، بۆ هەموو بەنزینخانەكان نابێت، نرخەكەشی لە 650 دینار زیاتردەبێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو بەنزینەی بڕیارە عێراق بینێرێت، وەكو كاری وەزارەتی نەوت و لایەنی یاسایی تەواوبووە و ڕەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە، بەڵام بۆ وادەی جێبەجێكردنەكەی، ئەوە لای خۆیانە كەی جێبەجێی دەكەن و چەند ڕۆژی دیكە دەبێت.

وتیشی، “دیارنییە ڕێككەوتنەكە ماوەكەی چەندە، ڕێككەوتنەكە كراوە، بەڵام كۆتاییەكەی دیارینەكراوە”.

دەربارەی نرخی بەنزینەكەش، بەهمەن شێخ قادر دەڵێت، “نرخەكەی هەر ئەو 650 دینارە نابێت كە وەزارەتی نەوت دیاریكردووە، بەهۆی ئەوەی كڕێی گواستنەوە و قازانجی بەنزینخانەشی دەچێتەسەر، ئەوەش وادەكات نرخەكەی لە دەوروبەری 700 دینار بێت”.

ڕوونیشیكردەوە، “بەنزینەكە بۆ هەموو بەنزینخانەكانی سلێمانی نییە، بەڵكو تەنها بۆ چەند بەنزینخانەیەك دەبێت، ئەوەشی كە دێت لەجۆری نۆرماڵە”.

دەربارەی جیاوازیی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی وتی، “كۆمپانیای كارگرۆپ بەنزین بۆ بەشێك لە بەنزینخانەكان دابین دەكات و بە 730 دینار دەفرۆشرێت، لە بەنزینخانەكانی دیكەش بە 800 دینارە، دیار نییە بەهاتنی بەنزینەكەی بەغداد گۆڕانكاری لە نرخەكان چۆن دەبێت”.

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دوادەخرێت

بابەتی دواتر

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share