فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دوادەخرێت

کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵه‌تیی سلێمانی دوادەخرێت و دەزگای فێستیڤاڵەکەش دەڵێت، “بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”ەوەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند، ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت بەڵام ئەمساڵ کاتی بەڕێوەچوونی بۆ مانگی تشرینی دووەم دوادەکەوێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگاکە، فێستیڤاڵەکە ئەمساڵ بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دوادەکەوێت.

بڕیارە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە بەرواری 2021/11/11 بۆ 2021/11/17 سازبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: هیچ لایەنێك بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری دادگاكاندا بكات چونكە سەربەخۆن

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری…
Total
0
Share