هه‌ڵبژاردنەکانی ئه‌مریكا..‌ تائێستا 40 ملیۆن ده‌نگ دراوه

بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كە بڕیارە لە سێی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، زیاتر لە 40 ملیۆن دەنگ دراوە.

سایتی (پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا)، كه‌ زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ بڵاوده‌كاته‌وه ڕایگەیاندووە‌، تائێستا له‌ ڕێگای پۆسته‌ و ده‌نگدان به‌ ده‌ست 40 ملیۆن و 503 هه‌زار و61 دەنگدەر، ده‌نگیانداوه‌.

به‌رزترین ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگدانه‌ش له‌ ویلایەتەکانی تێكساس، كالیفۆرنیا و فلۆریدا بووه‌.

سایتەكە ئاماژەی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بۆ ده‌نگدان له‌ ڕێگای پۆسته‌وه داوای نزیكه‌ی 80 ملیۆن كارتی ده‌نگدان كراوه‌‌.

پێشتر پڕۆفیسۆر میشێل ماكدۆڵاند، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ئینته‌رنێت و پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنەکان له‌ زانكۆی فلۆریدا ڕایگه‌یاندبوو، ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ له‌ ڕێگای پۆسته‌ و ده‌نگدان به‌ ده‌ست به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: دەمانەوێت نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون کەمبکەینەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم: پێشبینییەكان دەربارەی كۆرۆنا ترسناكن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروێز موشەرەف كۆچی دواییكرد

بەیانیی ئەمڕۆ پەروێز موشەرەف، سەرۆكی پێشووی پاكستان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دوبەی لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییكرد،…
Total
0
Share