بزانە پۆلیسی بەریتانیا چۆن قاچاخچییەكی كورد لە گەعدەیەك دەناسێتەوە و دەستگیری دەكات؟

دەزگای نیشتمانیی تاوان بڵاویكردووەتەوە كە ئامانج حەسەن زادە تەمەنی 34 ساڵە و ساڵی رابردوو سێ وەجبە كۆچبەری لە فەرەنساوە گەیاندووەتەوە بەریتانیا هەر وەجبەیەكی كە گەیاندووە ڤیدیۆی پێكردوون لەهەمانکاتدا سوپاسی ئامانجیان كردووە كە ئەوانی گەیاندووەتەوە بەریتانیا كە گۆرانیان بەسەردا وتووە و دەڵێن باشترین قاچاخچییە.

هەر بەپێی زانیارییەكان پۆلیس بەدوای ناوەكەی گەڕاوە و گەعدەیەكیان دۆزیووەتەوە و گۆرانیبێژەكە گۆرانی بەسەردا دەڵێت کە لە كوردستان بووە و دەڵێن باشترین قاچاخچییە بەهۆی ئەوەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا.

رۆژی هەینی رابردوو لە دادگای شاری برێستۆن دادگایی كراوە و سزای 17 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی: 82% ی درۆنەکانی ئێران دروستکراوی ئەمریکان

دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، 82%  ی پێکهاتەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانە ئێرانییەکان دروستکراوی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە. بنکەی توێژینەوەی بەریتانی Conflict Armament…
Total
0
Share