تەندروستیی هەرێم: پێشبینییەكان دەربارەی كۆرۆنا ترسناكن

وتەبێژی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی توشبووانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادیکردووە و دەشڵێت، “پێشبینیەکان ترسناکن”.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی توشبووانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادیکردووە.

وتیشی، “پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە”.

لێدوانی وتەبێژی تەندروستی لەكاتێكدایە بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆڕ و ڕاوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەدان تایبەت بە ڕەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 78 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركران.

هەروەك كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تائێستا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 226 كەس، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون كە هەزار و 103 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هه‌ڵبژاردنەکانی ئه‌مریكا..‌ تائێستا 40 ملیۆن ده‌نگ دراوه

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share