مەسرور بارزانی: دەمانەوێت نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون کەمبکەینەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، درەنگانی شەوی ڕابردوو چوارشەمە 21ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار 42 پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.

مەسرور بارزانی لەبارەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری نیشتەجێکردن، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەرزان بکەن، ھەر لەبەر ئەوەشە وەبەرھێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەکەن.

مەسرور بارزانی نووسیوویەتی “بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار 42 پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، “ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی شوێنەکانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ هاوڵاتییان گونجاو بێت و ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ جیاكردنەوەی و ئامادەكردنی زەوییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كفری بەردەوامە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، دووشەممە مووچەی…
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەبارەی بەنزینەكەی بەغدادەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەنزینەكەی بەغداد بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت و نرخەكەشی وەكو پێشوو…
Total
0
Share