یاسای پریمەرلیگ کریستیانۆ لە ژمارە (7) بێبەشدەکات

یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بەڵام لە ئێستادا مشتومڕ لەسەر ژمارەی درێسەکەی دروستبووە.

کریستیانۆ لەتەمەنی (36) ساڵیدا بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی شەیتانە سوورەکانەوە کردەوە، تێچووی گواستنەوەکەی 15 ملیۆن پاوەندە و لەماوەی ئەو دوو وەرزەدا 50 ملیۆن پاوەند داهات کۆدەکاتەوە.

ئەفسانەکەی پۆرتوگال گەڕاوەتەوە بۆ لشبۆنە – پۆرتوگال، بڕیارە لەوێوە پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجامبدات و ڕێکەوتی 11ی ئەیلەل بۆ یەکەمجار بەشداریی چالاکییەکانی پریمەرلیگ بکات، بەڵام ئەوەی جێی گومانە ژمارەی ئەو درێسەیە کە بڕیارە بیپۆشێت.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی پریمەرلیگ، دوای ناونووسکردنی لیستی یاریزانان و دیاریکردنی ژمارەکانیان، گۆڕانکاریکردن ڕێگەپێدراو نییە، لەم وەرزەشدا ئیدینسۆن کاڤانی بەدرێسی ژمارە حەوتەوە لە لیستی یاریزانانی یونایتد ناونووسکراوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن” نووسیویەتی، ژمارەکانی 12، 15، 24، 30، 31، 33 بەردەستن، یاخود دەکرێت پریمەرلیگ بڕیارێکی تایبەت دەربکات و ڕێگەبدات کاڤانی درێسەکەی ببەخشێتە کریستیانۆ، بۆ ئەو مەبەستە ڕیۆ فێردیناندی ئەستێرەی پێشووی یونایتد، بڕیارێکی لەو جۆرەی بۆ میدیاکان ئاشکراکردووە.

بابەتی پێشتر

شاندێکی ڕوسی و بەرپرسانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

پاریس وەڵامی نییە و ڕیاڵ بژاردەی زستان تاووتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share