پاریس وەڵامی نییە و ڕیاڵ بژاردەی زستان تاووتوێدەکات

یانەی پاریس سان جێرمان وەڵامی دووەم بۆندی پێشکەشکراوی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ نەداوەتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەزاری سەرچاوە ئیسپانییەکانەوە ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان وەڵامی دووەم بۆندی پێشکەشکراوی یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ نەداوەتەوە، کە بڕەکەی 180 ملیۆن یورۆ بووە، بەڵکو پێیانوایە ئەو بڕە لە ئاستی پێویستدا نییە و چاوەڕوانی بۆندی سێیەم دەکەن.

کیلیان مباپێ لە مەشقەکانی یانەی پاریس سان جێرمان

تۆڕی “ئەی بی سی” ئیسپانی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، ڕەنگە ڕیاڵ مەدرید ئۆفەری سێیەم نەخاتە سەر مێزی گفتوگۆکردن، بەڵکو بیرکردنەوەیان بگۆڕن و لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 جارێکی دیکە هەوڵ بۆ ئاسکە فەرەنسییەکە بدەنەوە.

بابەتی پێشتر

یاسای پریمەرلیگ کریستیانۆ لە ژمارە (7) بێبەشدەکات

بابەتی دواتر

تۆتنهام لە یاخیبووەکەی بەرشلۆنە نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share