واین ڕونی: ئەوەی مانچستەر یونایتد بەدوایدا دەگەڕێت سانچۆ نییە

ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، واین ڕونی پێیوایە یانە ئینگلیزییەکە لە گواستنەوەی جادۆن سانچۆ سودمەند نابێت، بەڵکو پێویستیان بە هێرشبەرێکی دیکەیە لە پێگەیەکی جیاوازدا.

ڕونی کە لە ئێستادا یاریزان و لەهەمان کاتدا ڕاهێنەری یانەی دێربی کاونتییە، لە ستونێکدا بۆ سەندەی تایمزی بەریتانی نوسیوە، ” جادۆن سانچۆ یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام سەیرە بەلامەوە وەک پێشەنگی خواستەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دیاریکراوە، بۆچی بڕی 100 ملیۆن پاوەند بە یاریزانێک دەدەن لە کاتێکدا خۆیان هەمان بەهرەیان هەیە لە هەمان پێگەدا؟”.

ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا دەنوسێت، ” یونایتد خاوەنی مارکۆس ڕاشفۆرد و ئانتۆنی مارتیالە و نازانرێت سانچۆ لە کوێدا یاریپێدەکرێت لەکاتێکدا ماسون گرینوود بوونی هەیە و لەهەمان پێگەدا یاریدەکات و هاوتەمەنە، بەڕای من باشتر ئەوەیە بڕی 100 ملیۆن یورۆ بۆ کڕینی هاری کەین تەرخان بکرێت”.

ڕونی پێی وایە گواستنەوەی کەین لە یانەی تۆتنهامەوە ئاسان نییە و دەڵێت، ” بەڵێ، گواستنەوەی کەین لە تۆتنهامەوە ئاستەمە، ڕەنگە مەحاڵ بێت، بەڵام یونایتد یانەیەکی گەورەیە و هەمیشە پێویستە هەوڵ بۆ باشترینەکان بدات، کەین ئەو یاریزانەیە کە ئولی گۆنار سۆڵشایەر پێویستی پێیەتی، بەهەمان شێوە ئێرلینگ هالاند کە وەرزی ڕابردوو سەرکەوتونەبوون لە کڕینی”.

وادەی گواستنەوەکانی هاوینە تەنها چەند کاتژمێرێکی ماوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سانچۆ لە خولی پلە یەکی ئەڵمانیا بەردەوامی دەبێت، بەهۆی کەمی کاتیشەوە مەحاڵە یونایتد لە پڕۆسەی کڕینی گۆڵکاری ئینگلتەرا و تۆتنهام سەرکەوتووبێت.

بە بۆچوونی ڕونی، یونایتد هاوشێوەی لیڤەرپوڵ کە خاوەنی فێرمینۆیە، پێویستیان بە هێرشبەرێکی ژمارە نۆیە لە ناو قوڵایی بەرگری ڕکابەرانەوە بتوانێت هاوکاری ڕاشفۆرد و گرینوود و مارتیال بکات.

بابەتی پێشتر

بارسا چاوەڕێیە.. گواستنەوەی دیپای و سانچۆ و دیمبیلی بەیەکەوە گرێدراون

بابەتی دواتر

ئەمشەو یاری لوتکە دەکرێت؟ یوڤی ئامادەیە و ناپۆلی نەجوڵاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیبایۆس.. هەموو شتێک، یان هیچ

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەردەم بەهێزترین تاقیکردنەوەی وەرزی 2022/2023دایە، دانی سیبایۆس ناچارە کەلێنی پێکانی لوکا مۆدریچ پڕبکاتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share