دوای (15) ڕۆژ کریستیانۆ دەتوانێت بەرانبەر بەرشلۆنە بەشداریبکات؟

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی ئەنجامی کۆتا پشکنینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕەوانە نەکردووە، لەهەمان کاتیشدا لە ڕێگەی میدیاکانەوە هیچ زانیارییەکی نوێ بڵاونەکراوەتەوە، ئەوەش دەریدەخات کە هێشتا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

دوێنێ چوارشەممە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی دوای نۆ ڕۆژ لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وێنەیەکی خۆیی بە ستایلێکی نوێوە بڵاوکردەوە، هەندێک لەسەرچاوەکان پێیانوابوو وێنەکە گوزارشت لە چارەسەربوون و گەڕانەوەی دەکات.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرایکردووە، کە یانەی یوڤانتۆس ئەنجامی کۆتا پشکنینەکانی دۆنی پۆرتوگالی ئاشکرانەکردووە، واتا هێشتا یاریزانەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بەتەواوی چارەسەر نەبووە.

بەپێی پڕۆتۆکۆلە کارپێکراوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، یاریزانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەفتەیەک بەر لە ئەنجامدانی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، یاخود یوروپالیگ دەبێت ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ بێت، بەوپێیەی تاوەکو ئێستا ئەنجامی کریستیانۆ نێگەتیڤ نەبووە بە دڵنیاییەوە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر بەرشلۆنە ڕێگەی بەشداریکردنی پێنادرێت.

یوڤانتۆس هەوڵدەدات یەکشەممەی داهاتوو و دوای 12 ڕۆژ لە توشبوونی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە بە کۆرۆنا، ناوی لە لیستی یاریزانە بەشدارەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هیلاس ڤیرۆنا ناونوسبکات، پاشان نوسراوێک ئاڕاستەی یوێفا بکەن و تیایدا ئاماژە بەوە بکەن کە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی نەماوە، بەو هیوایەی فیدراسیۆنی ئەوروپا ڕێگە بە بەشداریکردنی یاریزانەکە بدات لە ڕوبەڕوبووونەوەی بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

سەردەمی زێدان لە ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات؟ دوورناخرێتەوە و دووردەکەوێتەوە..

بابەتی دواتر

ئالێگری چاوەڕێی بڕیاری بەڕێوبەرانی پاریس و چێڵسی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكشەممە ڕۆناڵدۆ یاریی دەكات

لە ڕیپلەی پۆستێكی یانەی مانچستەر یونایتددا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشكرایكردووە كە یەكشەممە یاریی دەكات. یەكشەممە یانەی مانچستەر یونایتد…
Total
0
Share